جۆلانی گورزێکی کەمەر شکێن لە ئێران دەدات و 40 ساڵ دەیباتە دواوە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) رایدەگەیەنێت، ئەو چالاکییەی لە سوریا كردیان، پڕۆژەی ئێرانیان لە ناوچەكە 40 ساڵ بردووەتە دواوە.
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی دەستەی تەحریری شام ناسراو بە (ئەبو محەمەد جۆلانی) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "الشرق الاوسط" رایگەیاند "شۆڕشی سوریا لەگەڵ كەوتنی رژێمەكەی ئەسەد كۆتایی هات و رێگە بە هەناردەكردنی بۆ هیچ شوێنێكی دیكە نادەین".
جۆلانی ئاماژەی بەوەشدا، سوریا نابێتە شوێنێك بۆ هێرشكردن یان نیگەرانكردنی هیچ وڵاتێكی عەرەبی و كەنداو.
ئەحمەد شەرع گورزێکی گەورە لە ئێران دەدەن و لەوبارەیەوە دەڵێت "سوریا ببوە سەكۆیەك بۆ ئێران كە لێیەوە چوار پایتەختی سەرەكی عەرەبی ئیدارە دەدراو ئەو وڵاتانەی ئێرانیان چووەتە ناو شەڕ و گەندەڵیان تێدا بڵاوبووەتەوە، ئێران ببوە مایەی ناسەقامگیری كەنداو و ناوچەكەی پڕكردبوو لە ماددەی هۆشبەر و كەپتاگۆن".
هەر لەوبارەیەوە زیاتری ئاشکراکرد "بۆیە ئەوەی ئێمە بە كەمترین زیان كردمان و بەدەستمان هێنا بۆ دەركردنی میلیشیا ئێرانییەكان و داخستنی سوریا بەتەواوەتی وەك سەكۆیەكی ئێرانی، بەرژەوەندییەكی گەورەیە بۆ تەواوی ناوچەكە كە بە كەناڵی دیپلۆماسی و تەنانەت بە گوشاریش بەدەست نەهێنرا".
بەوتەی فەرماندەی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) "ئەمڕۆ ئاسایشی ستراتیژی وڵاتانی كەنداو زۆر زیاتر پارێزراو و سەقامگیرە، چونكە بەوە پڕۆژەی ئێران لە ناوچەكە 40 ساڵ برایە دواوە".
لەبارەی پەیوەندییەكانیشیان لەگەڵ لوبنان، جۆلانی لەچاوپێکەوتنەکەیدا وتوشیەتی "نیگەرانی زۆرمان پێدەگات لە برایانی لوبنانیمانەوە بەهۆی ئەوەی ئێمە گەیشتوینەتە دیمەشق بەوەی گوایە گەیشتنی ئێمە بە دیمەشق لایەنێك لەدژی لایەنێكی دیكە بەهێز دەكات لە لوبنان، بەڵام لە راستیدا هەوڵی هیچ پەیوەندییەكی باڵادەستانە لەگەڵ لوبنان نادەین".
باسی لەوەشکردووە "نامانەوێت دەستوەردان لە ناوخۆی لوبناندا بكەین، چونكە لە وڵاتەكەی خۆمان بەشی خۆمان كارمان هەیە.
|