جیهان

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئامادەیی دەربڕی یارمەتی سوریا بدات

نها نیوز – هەواڵەکان 

جولی کۆزاک وتەبێژی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتی کردەوە کە سندوقەکە ئامادەیە یارمەتی سوریا بدات لە ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەڵام دۆخی ئەمنی هێشتا ناجێگیرە.

جولی کۆزاک، وتەبێژی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاندووە، سندوقەکە لە دوای ڕاوێژکارییە ئابوورییەکانی ساڵی 2009ەوە هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریادا نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا زووە هەڵسەنگاندنێکی ئابووری بکەین. ئەوان لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن، و ئامادەن پشتگیری لە هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەن بۆ هاوکاریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی جددی بەپێی پێویست و کاتێک بارودۆخ ڕێگەیان پێدەدات.

2024-12-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.