جیهان

واشنتۆن گەشبینە بە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند, وڵاتەکەی گەشبینە بە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس لە کەرتی غەززە.

کەناڵی ئێن بی سی لە زاری بلینکنەوە بڵاویکردەوە، گەشبینین بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس، کە گەیشتووەتە ئاستێک کە کەس ناتوانێت ڕزگاری بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت هەوڵبدەن بگەینە ڕێککەوتن، بەڵام بە شێوەیەکی واقیعی، نەک وەکو  پێشتر گەیشتوینەتە قۆناغە پێشکەوتووەکان بۆ ڕێککەوتن بەڵام کۆتای نەهات.

جەختیشیکردووەتەوە، لەگەڵ هەموو دۆستێک کارمان کردووە بۆ ئەوەی فشاری پێویست لەسەر حەماس بخەینە ڕوو بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن.

2024-12-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.