توركیا ڕەتی دەکاتەوە لهگهڵ ههسهده ئاگربهستی کردبێت
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرایکردووە، تورکیا لەگەڵ هیچ رێکخراوێکی 'تیرۆریستی' دانانیشێت و ڕێککەوتنی نەکردووە ئەوەی کە دەگوترێت قسە لە دەم دەرچوون بووە.
ئەم لێدوانانەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا دوای ئەوە دێت کە ماتیۆ میللەر، وتهبێژى وهزارهتى دهرهوهى ئهمریكا وتی: "تورکیا و هەسەدە گەیشتوونەتە رێککەوتن لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە مەنبج".
تورکیا جەختی لەئەوەکردووەتەوە، تورکیا کاری لەپێشینەی بۆ سووریا لەناوبردنی هەسەدەیە کە تورکیا بە یەپەگە ناوی دەبات و بە باڵی سوریای پەکەکەی دەزانێت و بەڕێکخراوێکی هەڕەشە لە سەر ئاسایشی تورکیا و سوریای دەزانیت.
تورکیا دەڵێت، شەڕڤانانی هەسەدە چەک دادەنێن و شەڕڤانە بیانییەکانی ناو ڕێکخراوەکە سووریا جێ نەهێڵن، ئەوان بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرەنگاربووە لەگەڵیان.
|