جیهان

پوتین: دوای هاتنی بۆ مۆسکۆ چاوم بە ئەسەد نەکەوتووە

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری رووسیا ڕایگەیاندووە، دوای گەیشتنی بەشار ئەسەد بۆ مۆسکۆ چاوی پێ نەکەوتووە، بەڵام پلانی داناوە قسەی لەگەڵ بکات.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری رووسیا ڕایگەیاند: "کەسانێک هەن هەوڵدەدەن ئەوەی لە سووریا ڕوویدا وەک شکستێک بۆ ڕووسیا بخەنە ڕوو ئەمەش ڕاست نییە".

ئاماژەی بە "پێشنیارەکەی ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی بنکەی حمەیمیم بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ گەلی سووریا کردووە و ئەوەش پەسەند کرا".

ئاماژەی بەوەشکرد: "نازانین تا چ ڕادەیەک پێویستمان بە بنکەکانمانە لە سووریا و دەتوانن چی پێشکەش بکەن، ئێمە بە پشتبەستن بە کردەوەی دەسەڵاتدارانی ئێستای ئەوێ بیر لە داهاتووی بنکەکانمان دەکەینەوە لە سووریا".

پوتین، لە کۆتایدا ئاشکرایکردووە، ڕووسیا چوار هەزار چەکداری ئێرانی لە سوریاوە بۆ تاران گواستووەتەوە.

2024-12-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.