جیهان

ئێران هۆشداریی بەپەلە بە بەرپرسانی عێراق دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندیی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە تەشەنە و پەرەسەندنی دۆخی ناسەقامگیری سوریا بۆ عێراق هۆشداری دا.

کەمال خەرازی، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندیی دەرەوەی ئێران لە دیداری "محەمەد ئێحسان" نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق، وێڕای لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە و کاریگەریی لەسەر عێراق، ئاشکرایکرد "پلانی لاوازکردنی وڵاتانی ناوچە لەبەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و روخاندنی دەوڵەتی سوریا وەک پاڵپشتێکی بەرخۆدان، بەردەوام لە رۆژەڤی ئەمریکا و ئیسرائیل بووە".

خەرازی ئاماژە بەوەش دەدات، کە نیگەرانن لە گۆڕانکارییەکانی سوریا و بەتایبەت هەنگاوەکانی ئیسرائیل لە بۆشایی ئاسمانی ئەو وڵاتە و پێشێلکردنی تەواوەتی خاکی سوریا. بەتایبەت بۆردومانە بەربڵاوەکانی ژێرخانە سەربازی و مەدەنییەکانی و هەنگاونان بەرەو دابەشکردنی سوریا.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی ئێران هۆشداری تەشەنە و پەرەسەندنی دۆخی ناسەقامگیری سوریا بۆ عێراق دەدات و دەڵێت "هیواخوازین ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵمەتێکی بەپەلە لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن".
 
2024-12-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.