جیهان

نەتەوە یەکگرتووەکان هیواخوازە کێشەی کورد بەڕێگای سیاسی چارەسەربکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا رایگەیاندووە، دەیانەوێت کێشەی کورد و شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپە چەکدارەکان بە رێگای سیاسی چارەسەر بکرێت.

گێیر پێدەرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە، بەهیوان سووریایەکی نوێ دروست بکرێت و دەستوورێکی نوێ بۆ گەلی سووریا دابنرێت، هەروەها لەکاتێکی گونجاویشدا هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە وڵاتان بەزوترین کات هاوکاری مرۆیی بنێرن بۆ سووریا و هەموو سزاکانی سەر سووریای نوێ لاببرین.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێک لە گۆڕانکارییەکانی سووریای نوێ، دۆخی ناوچە کوردییەکانە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، بۆ دروست بوونی شەڕو و ئاژاوە لە نێوان هەسەدە کە ئەمریکا پشتگیری دەکات و گرووپە چەکدارەکانی سووریا.

لە کۆتایدا پێدەرسن دەڵێت، "خۆشحاڵم ئاگربەستەکە نوێ کراوەتەوە و لەوانەیە جێبەجێ بکرێت، ئێمە هیواخوازین چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە".

2024-12-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.