سەرۆک وەزیرانى عێراق گەیشتە وڵاتى سعودیە
نها نیوز – هەواڵەکان
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق گەیشتە وڵاتى سعودیە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبوونەوە.
لە میانی دیدارەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا، هەروەها گرنگی ڕێککەوتن لەسەر هەماهەنگی هاوبەش سەبارەت بە کاردانەوەی ڕووداوەکانی سووریا، و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ناوچەیی ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەکە.
سودانی، جەختی لە پەرۆشی عێراق بۆ یەکگرتوویی خاکی سووریا و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی سووریا و ڕێزگرتن لە ئیرادەی ئازادی و دەستەبەرکردنی بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا لە ئیدارەی ئەو وڵاتە کردەوە.
هاوکات، ئامادەیی عێراقی دەربڕی بۆ هاوکاری لەگەڵ برایان و دۆستانی لە ناوچەکەدا، لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسی ململانێکان و شەڕەکان.
|