جیهان

گەڕانەوەی بەکۆمەڵی سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، دەروازە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سووریا جمەیاندێت، زۆربەی ئەو سوورییانەی کە لە تورکیا نیشتەجێ بوون دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ڕێگای وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە کاردەکات بۆ کارئاسانیکردن و گەڕانەوەی سوورییەکان، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئاوارەیەکی زۆر بەحەسرەتی ئەوەن بە نیشتمان شادببنەوە.

زۆربەی ئەو سوریانەی کە لە تورکیا نیشتەجێن، بە هەموو تەمەنێکەوە، دەستیان کردووە بە ڕۆیشتن بۆ دەروازە سنوورییەکانی وەک سیلڤێگۆزو (باب ئەلهەوا)، یایلا داگی (کەساب)، ئۆنکوپینار (باب ئەلسەلام) و لقی زەیتون (عەفرین).

داوی ئەوەی گروپە چەکدارە یاخیبووەکان دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەخت و شارە گەورەکانی دیکەدا گرت، و کشانەوەی هێزەکانی ڕژێم لە دامودەزگا گشتییەکان و شەقامەکان، کۆتایی بە سەردەمێکی 61 ساڵەی دەسەڵاتی پارتی بەعس و 53 ساڵ کۆنترۆڵکردنی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.

2024-12-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.