مەزلوم عەبدی داوادەکات کۆبانێ لەچەک داماڵدرێ
نها نیوز – هەواڵەکان
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بۆ ڕەواندنەوەی گومانەکان و نەبوونی مەترسی بۆ سەر تورکیا دوای دروستکردنی ناوچەیەکی داماڵدراو لە چەک لە کۆبانێ دەکات.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاندووە، ئەوان ئامادەن و پێشنیاز دەکەن شاری کۆبانێ ببێتە ناوچەیەکی ئارام و لەچەک داماڵدرێت لەژێر سەرپەرشتی و ئامادەیی ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەشکردووە،ئامانجیان لەو دەستپێشخەرییە بۆ چارەسەرکردنی مەترسییە ئەمنییەکانی تورکیا و پاراستنی سەقامگیریی هەمیشەیی ناوچەکەیە.
|