ئەمریکا دەیەوێت لە منبەج ئاگربەست بەردەوامبێت
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە ئەمریکا دەیەوێت حکومەتێکی نیشتمانی لە سووریا ببینێت، و دەشڵێت: کاریان کردووە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە مەنبەج".
ڕۆژی سێشەممە، 17 کانونی یەکەمی 2024، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لەگەڵ تورکیا له گفتوگۆدان له بارەی بەرەوپێشچوون له سووریا و له نیگەرانیەکانی تورکیا بۆ سووریا تێدەگەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان پەیوەندیان لەگەڵ تورکیا هەیە سەبارەت بە دۆخی باکوری سووریا و کاریان کردووە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە مەنبەج.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: "ئێمە بەڵگەی دڕندەیی ڕژێمی ئەسەد، دەبینین و وەڵاممان دەوێت سەبارەت بەوەی ڕوویدا".
دەشڵێت: "دەمانەوێت حکومەتێکی نیشتمانی لە سووریا ببینین کە هەموو نەتەوەکانی وڵاتەکە لەخۆبگرێت".
|