جیهان

قەرزە خەمڵێنراوەکانی ئێران و ڕژێمی سووریا بڵاوکرایەوە

نها نیوز – هەواڵەکان 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکردووە، ئەوەی لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و دەرەکییەوە سەبارەت بە قەرزە داراییەکانی ڕژێمی سووریا بڵاودەکرێنەوە، "زیادەڕۆیی و زیادەڕەوی"ن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئیرنا، ئیسماعیل بەقاعی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کاتێک پرسیاری لەبارەی قەرزەکانی سووریا بە ئێران لێی کرا، کە دەگاتە 50 ملیار دۆلار لەوەڵامدا ڕایگەیاند: "ئەو ژمارانە زیادەڕەوییان تێدا کراوە و ڕێککەوتن و پەیماننامە و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان دوو وڵات و دوو گروپ و دوو حکومەت کاتی نین".

ناوبراو بێ ئەوەی قەبارەی قەرزەکانی ئێران بۆ ڕژێمی ئەسەد ئاشکرا بکات، وتی: "هەموو ئەرک و مافەکانی نێوان دوو وڵات ئامادەن و نهێنی نین و لەسەر بنەمای ئەم پرەنسیپە ئەو ماف و ئەرکانە دەگوازرێنەوە و لەسەر ئێمە دەمێننەوە کارنامە لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا".

هاوکات پەرلەمانتاران و سیاسەتمەدارانی ئێران دەڵێن قەبارەی قەرزەکانی ئێران بەلایەنی کەمەوە لە سەرەتای شەڕی ناوخۆ لە سووریا لە ساڵی 2011 تا ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە نێوان 20 بۆ 30 ملیار دۆلار بووە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بوونی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێستای سووریا دەڵێت، لە کاتی گونجاودا بڕیارەکە دەدەین.

2024-12-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.