له روسیا تهقینهوه رویدا و بهرپرسێكى باڵاى ئهو وڵاته كوژرا
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی میدیاکانی روسیا، کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەیەک لەمۆسکۆ رویداوەو بەهۆیەوە ژەنڕاڵ ئیگۆر کیریلۆڤ بەرپرسی سەربازانی پاراستنی چەکی ئەتۆمی و بایۆلۆجیی ئەو وڵاتە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا کوژراون.
کاربەدەستانی روسیا بهمیدیاكانى وڵاتهكهیان ئاشکراکردووە "تەقینەوەیەک لەنزیک باڵەخانەیەکی نیشتەجێبون لەباشوری رۆژهەڵاتی مۆسکۆ رویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون کە یەکێکیان ژەنەراڵ ئیگۆر کیریلۆڤ فەرماندەی هێزەکانی بەرگری چەکە ئەتۆمیو کیمیایی و بایۆلۆجییەکانە".
لای خۆشیەوە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە "تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی لکێندراو بەماتۆرسیکلێکەوە بووە و لە تەقینەوەکەشدا کیریلۆڤ و یاریدەدەرەکەی، لەوکاتەی لەباڵەخانەکە دەرچون، کوژراون".
جێی ئاماژەیە، ژەنەراڵ ئیگۆر کیریلۆڤ تەمەنی 54 ساڵە لەساڵی 2017وە سەرکردایەتیی هێزەکانی بەرگریی چەکی ئەتۆمی دەکرد و دەزگای هەواڵگریی ئۆکرانیا بەتۆمەتباری سەرەکی کوژرانی ئەو فەرماندە باڵایەی روسیا تۆمەتبار دەکرێت.
|