روسیا لەبارەی هێزەکانیان لە سوریا بڕیارەکانیان ئاشکرا دەکەن
نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی کۆشکی کریملن رایگەیاند، هیچ بڕیارێکیان لەبارەی داهاتووی هێزەکانی روسیا لە سوریا نەداوە.
دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشكی کریملنی روسیا وتی "رەتی دەکەینەوە هیچ بڕیارێکمان لەبارەی داهاتووی هێزەکانی روسیا لە سوریادا دابێت و گفتوگۆ لەگەڵ هێزی باڵادەستی سوریادا دەکەین لەبارەی ئەو پرسەوە".
دیمیتری ئاشکراشیکرد "تاوەکو ئەم ساتە هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەو بارەیەوە نییە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای روخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد لە 8ی ئەم مانگەدا و هەڵاتنیان، ئەوەی لە گۆڕەپانی سیاسیدا باس دەکرێت ئەوەیە، روسیا پشتگیری رژێمەکەی پێشووی سوریا بووە، بۆیە هەڵوێستی روون نییە بۆ داهاتوو.
|