جیهان

ئەسەد لەدوای روخانی رژێمەکەی یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

بەشار ئەسەد لە دوای روخانی رژێمەکەی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2024، لە مۆسکۆوە یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە.

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا نامەیەکی بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتدەوە پێشتر پلانی بەجێهێشتنی دیمەشقی دانابێت، پاشان دەڵێت "بەیانی رۆژی یەکشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2024، دیمەشقم بەجێهێشتووە و چومەتە روسیا".

ئەسەد زیاتری رونکردەوە "تا دوا ساتەکان، سەرپەرشتیی بەرەکانی جەنگم کردووە".

سەرۆکی پێشوی سوریا ئاماژە بەوەش دەکات "لەگەڵ فراوانبوونی هەژموونی تیرۆر لەناو دیمەشقدا مابوومەوە و دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوڕێیە روسەکانم چوومە لازقییە بۆ ئەوەی لەوێوە بەدواداچوون بۆ بەرەکانی شەڕ بکەم".

ناوبراو لە پەیامەکەیدا وتوشیەتی "لەگەڵ گەیشتنمان بۆ بنکەی سەربازیی حومەیمیم لە بەیانیی رۆژی یەکشەممە 8ی کانونی دووەم بۆمان ئاشکرا بوو، هێزەکانمان لە هەموو بەرەکانی شەڕ تووشی شکست بوون و پاشەکشەیان کردووە".

ئەوەشی نووسیوە "لەگەڵ هێرشکردنە سەر بنکە روسییەکە بە درۆن، مۆسکۆ داوای لە سەرکردایەتی بنکەکە کرد، ئێوارەی یەکشەممە، واتە رۆژی دوای روخانی دیمەشق، دەستبەجێ بنکەکە چۆڵ بکات و هەمووان بەرەو روسیا بەڕێ بکەون".

"من هەرگیز یەکێک نەبووم لەوانەی کە لە ئاستی کەسیدا بەدوای پۆستدا دەگەڕام، بەڵکو خۆمم بە خاوەنی پڕۆژەیەکی نیشتمانی دەزانی کە پشتیوانییەکەی لە گەلێکەوە وەرگرتووە کە باوەڕیان پێی هەبووە و دڵنیاییم لە ئیرادەی ئەو گەلە و لە توانای ئەواندا هەڵگرتووە بۆ پاراستنی دەوڵەتی خۆیان و بەرگریکردن لە دامەزراوە و هەڵبژاردنەکانیان تا دوا سات". بەشار ئەسەد وا دەڵێت
2024-12-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.