جیهان

فەرماندەی گشتیی هەسەدە بڕیاری لێخۆشبوونی گشتیی لە ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکان دەرکرد

نها نیوز – هەواڵەکان  

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاشکرایکرد، پشت بە خەڵکی ناوچەکە و هۆزەکان دەبەستن بۆ ڕێگرییکردن  لە دروست بوونی شەڕوو ئاژاوە بۆ پاراستنی ناوچەکە، دەشڵێت، لەگەڵ پێشڕەویی هێزەکانیان لە دێرەزۆر بەبێ هێچ دەرهاویشەتەیەک بانگەوازیی لێخۆشبوونی گشتیی دەکەن. 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاندووە، لە گەڕەکە کورد نشینیەکان لە حەلەب هێزیان هەیە، دەشڵێت، لەگەڵ دەستەی تەحریر شام، دەیانەوێت گفتوگۆی سیاسییان هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ هاوپەیمانان توانیویانە بەشێکی زۆری خەڵک لە تل رەفعەت و شەهبا رزگار بکەن و لە هەوڵدان ئەوانەی ماون بیان گوازنەوە بۆ ناوچەیەکی ئارامتر.

مەزڵوم عەبدی، ئەوەشی خستەڕوو کە لە گەڕە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب زیاتر لە 250 هەزار کورد هەن، بەڵام لە ئێستادا لە ژێر مەترسیدان و گەمارۆ دراون.

لە کۆتایدا دەڵێت، ئەگەر هەر کێشەیەک لە گەڕەکە کوردنشینەکان هەبێت ئەوان ئامادەن  لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەری بکەن، بەڵام دەبێت لە چوارچێوەیەکدا بێت کە گەلەکەمان لەوێ بمێنێتەوە و ناسنامەی کوردبوونی خۆی بپارێزێت.

 
2024-12-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.