بلینکن: لایەنگرانی سەرۆکی سوریا پەرتبوون
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشکەوتنەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی دەستەی تەحریر شام لە سوریا دەریخست کە لایەنگرانی سەرۆکی سوریا، ڕوسیا و ئێرانن و پەرتبوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی كۆبونەوەی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ)دا، ڕەتکردنەوەی سەرۆکی سوریا بۆ بەشداریکردن لە هەر شێوازێکی بەرجەستە لە پرۆسەی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی لە سوریا ڕەتکردەوە، چونکە پێیوایە ئەسەد ڕێگەی بۆ هێرشی دەستەی تەحریر شام خۆشکردەوە.
بلینکن، جەختی لەسەر ئەوەکردووەتەوە پێویستە ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش بۆ ناوچەکە بکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا، هێزە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر شارەکانی باکووری سوریا، دیارترینیان حەلەب، ئیدلب و توانیان کۆنتڕۆڵیان بکەن و تائێستاش شەڕ لەنێوان هەردوولا لە نزیک شاری حەما بەردەوامە.
هاوکات، ڕوسیا لەگەڵ فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا بەشداری کرد لە بۆردومانکردنی چەند شوێنێک لە شارەکانی باکووری سوریا، بۆ ڕاگرتنی لەشکرکێشی هێزە چەکدارەکان.
|