ئەمریکا مووشەکی بالیستیک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمریکا لەترسی گرژیی و ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت هەڕەشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، پنتاگۆن بڕیاری جێگیرکردنی مووشەکی بالیستی و چەکی پێشکەوتوو دەدات.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، کە وڵاتەکەی بڕیاری ناردنی چەندین مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی جەنگیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و پاراستنی هاوڵاتییان و هێزەکانیان و هەروەها ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
ئەوەش هاتووە "ناردنی ئەم چەکانە لە دوای بڕیاری ناردنی سیستەمی 'تاد'ـی ئەمریکی دێت بۆ ئیسرائیل"، لە بەیاننامەکەدا ئەوەشی خستووەتە روو "ئەم هەنگاوەی وڵاتەکەمان دەچێتە چوارچێوەی پابەندبوونی واشنتن بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل و لە ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل".
لەبەرامبەردا کەمال خەرازی، راوێژکاری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند "تاران مووشەکی بالیستیک زیاد دەکات و پێداچوونەوە بە سیستمی ئەتۆمی خۆی دەکات".
|