جیهان

ئیسرائیل هەڕەشە توند دەکات و هێرش دەکاتەسەر سەربازگەی ئێران

نها نیوز – هەواڵەکان

رۆژنامەی واشتن پۆست رایگەیاند، ئێسرائیل ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەیە هێرش بکاتەسەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران.

رۆژنامەی واشتن پۆست سەبارەت بە پەیوەندییەکی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە "ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە جۆ بایدن سەرۆک وەزیرانی ئەمریکای وتووە، ئێسرائیل ئامادەیە هێرش بکاتەسەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران نەک وێستگە ئەتۆمی و کێڵگە نەوتییەکانی".

ناتەنیاهۆ وتوشیەتی "گوێ لە بۆچونەکانی ئەمریکا دەگرین، بەڵام بڕیاری کۆتایی خۆمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خۆمان دەدەین".
 
2024-10-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.