نها نیوز – هەواڵەکان
سێ بەرپرسی ئەمریکی و ئیسرائیلی لێکتێگەیشتنی نێوان بنیامین ناتەنیاهۆ و جۆ بایدن ئاشکرا دەکەن و دەڵێن "بەم نزیكانه ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێران و ترسمان هەیە پەرە بستێنێت".
سێ بەرپرسی ئەمریکی و ئیسرائیلی بە ماڵپهرى (ئاکسیۆس)یان راگهیاندووه "ئیدارەی بایدن ئەو بیرۆکەیە قبوڵ دەکات کە ئیسرائیل بەم زووانە هێرشێکی گەورە بۆسەر ئێران دەستپێدەکات، بەڵام ترسی ئەوەی هەیە کە لێدان بۆ هەندێک ئامانج ببێتە هۆی پەرەسەندنی بەرچاوی شەڕی ناوچەکە".
لای خۆیەوە یەکێک لەو سێ بەرپرسە کە ئیسرائیلیە دەڵێت "پلانەکانی ئێستا تارادەیەک توندترن لەوەی کە کۆشکی سپی پێی خۆشە".
بەڵام بەرپرسێکی ئەمریکی دوای پهیوهندییه تهلهفونییهكهى نێوان بایدن و ناتەنیاهۆ رونیکردەوە "بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕۆین". هاوكات بەرپرسێکی دیکەی ئەمەریکا، وتی "له دواى پهیوهندییهكه، کۆشکی سپی تاڕادەیەک لە پلانەکانی ئیسرائیل دڵنیا بووهتهوه".
بهرپرسه ئیسرائیلییهكه، هەروەها وتیشی "کەلێنەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە شێواز و مەودای هێرشەکە کەم بووەتەوە".
بەرپرسانی ئەمەریکا باسیان لەوەشکردووە "پهیوهندییهكهى نێوان بایدن و ناتەنیاهۆ بهرههمی نزیكهى دوو هەفتەی راوێژکاری نێوان ئیدارەی ئەمریکا و حکومەتی ئیسرائیل بوو، كه لهدواى هێرشهكهى ئێران بهههڵدانى نزیكهى 180 مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کە تاڕادەیەکی زۆر، ئهو هێرشه پووچەڵ کرایەوە".
سێ بەرپرسی ئەمریکی و ئیسرائیلیەکە ئەوەش بە ماڵپهرى (ئاکسیۆس)دەڵێن "پێش پەیوەندی نێوان بایدن و ناتەنیاهۆ، رۆژی چوارشەممەى رابردوو پەیوەندییەکی جیا لەنێوان جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و رۆن دێرمر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل، ئەنجامدرا".
پهیوهندییهكهى نێوان سولیڤان و دێرمێر وردترین گفتوگۆ بوو تائێستا لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بەپلانەکانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ئێران.
بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئیسرائیل ئەوەشیان خاستووەتە روو، کە بایدن و ناتەنیاهۆ جەختیان لە هەندێک لەو لێکتێگەیشتنانە کردووەتەوە کە سولیڤان و دێرمێر لە پهیوهندییهكهیاندا پێی گهیشتوون.