چارەنوسی قائانی ئاشکرابوو
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەیەكی كوەیتی، دوێنێ ئیسماعیل قائانی لە نەخۆشخانەی تاران هاتووەتە دەرەوە.
سەرچاوە ئێرانییەکان بە رۆژنامەی (الجریدة)ی کوەیتیان وتووە "ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلقی قودس دوێنێ لە نەخۆشخانەی (بەقیەتوڵا) لە تارانی پایتەختی ئێران هاتووەتە دەرەوە، كە لەوێ چارەسەری وەردەگرت، دوای برینداربوونی شان و سنگی لە هێرشەكەی هەفتەی رابردوو لە دەوروبەری بەیروتی پایتەختی لوبنان".
وەک سەرچاوەکانی نێو رۆژنامەکە دەڵێن، بڕیارە بەمنزیكانە عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە رێورەسمێكدا "مەدالیای فەتح" ببەخشێت بە قائانی، بۆ رەتكردنەوەی دەنگۆكان لەبارەی كوژانی یان دورخستنەوەی لە پۆستەكەی.
|