جیهان

هۆکاری دواکەوتنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان
میدیاکانی ئیسرائیل ئەوەیان ئاشکرا کردووە، تەلئەڤیڤ بەنیازە چەند ئامانجێکی ناو تاران بپێکێت، بەڵام بەبێ ئەوەی کار بگاتە ئەوەی رێبەری باڵای ئێران فەرمانی تۆڵەسەندنەوە دەربکات.

کەناڵی 13ـی ئیسرائیل لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سەربازییەوە دەڵێت، ئیسرائیل دەیەوێت چەند ئامانجێکی ناو تاران بپێکێت کە زیان بەو شارە دەگەیەنێت بەڵام بەبێ ئەوەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران فەرمانی تۆڵەسەندنەوە دەربکات.

کەناڵەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئیسرائیل نایەوێت کارێک بکات ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕێکی سەرتاسەری و فراوان.

هاوکات چەند میدیایەکی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، تەلئەڤیڤ بڕیاریداوە چەند ئامانجێکی گرووپەکانی نزیک لە ئێران لە ناو خاکی عێراقدا بکاتە ئامانج و تۆڵەی کوشتنی دوو سەربازەکەیان بکاتەوە کە بە درۆنی بەرەی مقاومەی ئیسلامی عێراق لە ئیسرائیل کوژران.
 
2024-10-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.