ئێران: هیچ هەواڵێکمان لە ئیسماعیل قائانییەوە نییە
نها نیوز – هەواڵەکان
دوو به‌رپرسی باڵای ئاسایشی ئێران رایانگەیاندووە، دوای كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا له هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر لوبنان، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پچڕاوه.
ئەو دوو بەرپرسە بە ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووە، قائانی له سنوری باشوری به‌یروت بووه كه به ده‌حیه ناسراوه، له‌كاتی هێرشێكدا كه هاشم سه‌فیه‌دین به‌رپرسی باڵای حزبوڵا كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام قائانی چاوی به سه‌فیه‌دین نه‌كه‌وتووه.
یەکێک لەو بەرپرسانە ئاشكرایكردووە "ئێران و حزبوڵا له‌و كاته‌وه نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندی به قائانیه‌وه بكه‌ن".
هاوکات به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئێران کە ناوی ئاشکرا نەکراوە دەڵێت "ئیسماعیل قائانی دوای كوژرانی نه‌سڕوڵا گه‌شتی بۆ لوبنان كردووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌فیه‌دین ئه‌نجامدرا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا ببێته ئه‌مینداری داهاتوی حزبوڵا".
حزبوڵڵا تا ئێستا هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر سه‌فیه‌دین نه‌داوه، موقه‌ده‌م ناداڤ شۆشانی وته‌بێژی له‌شكری ئیسرائیلیش له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیسماعیل قائانی له هێرشێكی ئیسرائیل‌دا له به‌یروت كوژرابێت، وتی "هێشتا ئه‌نجامی هێرشه‌كان له ژێر هه‌ڵسه‌نگاندندایه".
|