جیهان

هێرشەکانی ئیسرائیل بەهاوکاری ئەمریکا بۆسەر ئێران لە لێواری تەقاندایە

نها نیوز – هەواڵەکان

بەگوێرەی رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی، وەڵامى ئیسرائیل بۆسەر ئێران نزیکە و ئەمەریکاش پشتیوانى تەواوى دەکات.

رۆژنامەى یەدیعۆت ئەحرنوتى ئیسرائیلى لە زارى بەرپرسێکى ئەمەریکییەوە ئاشکرایکردووە، کە وەڵامدانەوەى ئیسرائیل بۆ ئێران زۆر نزیکە و، وتوشیەتی "فڕۆکەکانى ئەمەریکا بە ئەگەرێکى زۆرەوە بەشدارى لە وەڵامدانەوەکەدا ناکەن، بەڵام هەماهەنگى لەنێوان ئیسرائیل و ئەمەریکادا دەبێت".
 
وەک بەپرسەکەی ئەمریکا ئاماژەی پێ دەکات، هەموو هەوڵێک دەدەن گرژییەکان بۆسەر جەنگى هەرێمى نەکێشێت، بەڵام بە ئەگەرێکى زۆرەوە ئەمەریکا لەم ئاڵۆزییەدا تێوەدەگلێت.
 
یەدیعۆت ئەحرنوتی ئەوەش خستووەتە روو، کە وەڵامى ئیسرائیل بۆ ئێران هێندە ئاسان نییە و ناتوانن ژێرخانى ئەتۆمیی ئێران بە یەک هێرش لەناو ببەن و کارەکە زۆر ئاڵۆزە، بەرپرسە ئەمریکیەکە جەختیشیکردووەتەوە کە ئیسرائیل پشتیوانى تەواوى ئەمەریکاى هەیە.
 
هەر لەبارەى وەڵامى ئیسرائیل بۆ ئێران، بەرپرسێکى باڵاى ئەمەریکا بە تۆڕى هەواڵى سی ئێن ئێنى راگەیاندووە "نازانرێت ئیسرائیل لە 7ـى ئەیلول و لە هەمان رۆژى هێرشى حەماس بۆسەر ئیسرائیل وەڵامى بۆ ئێران دەبێت، دەکرێت پێش یان پاش ئەو وادەیە هێرشەکان دەستپێبکات".
 
2024-10-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.