بنکەیەکی ئەمریکا لە سووریا بۆردومانکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، بنکەیه‌كی ئەمریکا لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ، لە ناوچەی عه‌زبه لە لادێکانی باکوری دێرەزور، بە ژمارەیەک موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکرایە سەر.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "تەقینەوەیەکی به‌هێز لەناو بنکەکەدا بیستراوە، ئه‌وه‌ش هاوکاتە لەگەڵ ڕێگری‌کردن و خستنەخوارەوەی ژمارەیەک موشەک، دواتر هێزەکانی سەر بنکەکە بە موشەک وەڵامی سەرچاوەکانی هێرشه‌كه‌یان داوەتەوە".
روانگەکە دەڵێت، بنکە ئەمریکییەکان لە ناو خاکی سوریادا لە ماوەی ئەمساڵدا 142 جار هێرشیان کراوەتە سەر.
تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام ماوەی دوو ساڵە، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، سوریا و یه‌مه‌نه‌وه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ریان، ئه‌و وڵاته‌ش وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
|