جیهان

ئەوکەسەی دەبووە شوێنگرەوەی نەسروڵڵا لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا کوژرا

نها نیوز – هەواڵەکان
شەوی رابردوو هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ئامانجەکانی سەر بە حزبوڵای لوبنان لە بەیروت کە بەرپرسیار بوون لە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی سوپای ئیسرائیل. سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لەو هێرشەدا شوێنگرەوەی نەسروڵڵای کردووەتە ئامانج.

لەبارەی هێرشەکانی دوێنێشەو سوپای ئیسرائیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەکات، هاشم سەفیەدین، شوێنگرەوەی نەسروڵای کردووەتە ئامانج و لە هێرشێکی دیکەشدا محەممەد ئەنیسی، یەکێک لە سەرکردەکانی حزبوڵا لە بۆردوومانێکی سەر بارەگای هەواڵگریی بزووتنەوەکە کوژراوە.

لای خۆشییەوە وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند "بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیل لە ماوەی 24 کاتژمێردا 37 کەس گیانیانلەدەستداوە و 151 کەسی دیکەش بریندار بوون".

هاوکات بە وتەی فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستیی لوبنان "لەوەتەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەستی پێ کردووە، هەزار و 974 کەس کوژراون، کە 127 منداڵ و 261 ئافرەت لە نێوان کوژراوەکاندا هەن".
 
2024-10-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.