جیهان

ئەمریکا: ئاگربەستی تەواوەتی لە غەززە نزیکە

نها نیوز – هەواڵەکان
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی سەردانێکیدا بۆ وڵاتی هاتی رایگەیاند، %90 رێککەوتن کراوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

بلینکن باسی لەوەشکرد "چەند بابەتێکی گرنگ هەیە کە پێویستە لێی تێبگەین کە چۆن هەندێک لایەنی رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی ئاشكراکرد، لەم رۆژانەی دواییدا مشتومڕ کراوە لە بارەی بابەتە جێناکۆکەکان لەسەر ئاگربەست کە پەیوەستن بە وردەکارییەکانی رێڕەوی فێلادلفیا لە نێوان کەرتی غەززە و میسر، چۆنیەتیی ئاڵوگۆڕی دیل و دەستبەسەرکراوان.

ناوبراو هیواشی خواست لە رۆژانی داهاتوودا بۆچوونەکان لە بارەی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی دیکە کە ماون لە بارەی ئاگربەست بخرێنەڕوو "چونکە هەر رۆژێک لایەنەکان ناگەنە رێککەوتن لەسەر ئاگربەست شتی دیکە دێتە ئاراوە و ئەمەش مەترسی لە رێڕەودەرچوونی رێککەوتنەکەی لێدەکرێت".
 
2024-09-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.