جیهان

هەوڵێکی دیکەی ئێران بۆ هاککردنی بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرادەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان
کۆمپانیای مێتا رایدەگەیەنێت، گروپێکی هاککەری ئێرانی هەوڵیانداوە واتسئەپی بەرپرسانی ئەمەریکا هاکبکەن.

کۆمپانیای مێتا، کە خاوەنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی واتسئەپ، ئینستاگرام و فەیسبووکە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گروپێکی هاککەری سەر بە ئێران هەوڵی هاککردنی هەژماری واتسئەپی چەند بەرپرسێکی پێشووی ئەمەریکایان داوە.

هاوکات بەپێی میدیا ئەمەریکییەکان، ئەگەری هەیە لەو هەوڵەی هاککەرەکانی ئێراندا، چەند بەرپرسێکی ئیدارەی بایدنیش بە ئامانج گیرابن لەگەڵ ژمارەیەک بازرگان و کەسایەتیی ئەمەریکا.
 
2024-08-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.