جیهان

نهێنییەکی دیکەی کوشتنی هەنییە ئاشکرا دەبێت و کوڕەکەی قسە دەکات

 نها نیوز - هەواڵەکان

کوڕی ئیسماعیل هەنییە نهێنییەکی دیکەی کوشتنی باوکی ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لەڕێگەی دەستنیشانکردنی شوێنی مۆبایلەکەی مووشەکی ئاڕاستە کراوە".

تاوەکو ئێستا شێوازی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ناڕوونە، لەوبارەیەوە عەبدولسەلام کوڕی ئیسماعیل هەنییە دەڵێت "مووشەک شوێنی مۆبایلەکەی کەوتووە کە لە نزیک سەرینەکەی داینابوو و مووشەکەکە راستەوخۆ بەر جەستەی کەوتووە".

عەبدولسەلام هەنییە رەتیدەکاتەوە بۆمب لە ژووری مانەوەی چێندرابێت و تەقێنرابێتەوە، وتیشی چونکە "ئەگەر وابووایە ئەوا چەندین پاسەوان و راوێژکاری دیکە لە ژوورەکانی تەنیشت ژوورەکەی باوکی بوونە و هەندێکیانیش لەهەمان ژوور دانیشتبوون، بەڵام هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئیسماعیل هەنییە لە شەوی 31ی تەمموزی 2024 لە شوێنی مانەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران بە مووشەکێک کرایە ئامانج، حکومەتی ئێران، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد.
 
2024-08-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.