جیهان

ئەمریکا جوڵە مەترسیدارەکەی بۆسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا (پنتاگۆن) جوڵەپێکردنى کەشتى فرۆکەهەڵگرى ئەبراهام لینکۆڵنى بە ئاراستەى رۆژهەڵاتى ناوەراست راگەیاند.

لوید ئۆستن, وەزیری بەرگری ئەمریكا فەرمانیكردووە پەلەبكرێت لە گەیشتنی فرۆكە هەڵگری "یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵن" بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

هاوکات پاتریك رایدەر, وتەبێژی (پنتاگۆن) وتویەتی "ئۆستن فەرمانی كردووە ئەو كەشتیگەلەی كە فرۆكە هەڵكری "ئەبراهام لینكۆڵن" سەركردایەتی دەكات و فرۆكەی جۆری ئێف_35سی هەڵگرتووە, بەشێوەیەكی خێراتر جوڵەبكەن, بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسی هێرشێی فراوانی حزبوڵا یاخود ئێران بۆ سەر ئیسرائیل".

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێگەی "ئەكسیۆس"ی ئەمریكی ئاشكرایكرد, یوئاف گالانت, وەزیری بەرگری ئیسرائیل, دوێنێ‌ لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ لوید ئۆستنی هاوتا ئەمریكیەكەی رایگەیاندووە، ئامادەكارییە سەربازییەكانی ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن, تاران خۆی بۆ هێرشێكی بەرفراوان بۆسەر ئیسرائیل ئامادە دەكات.
2024-08-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.