جیهان

لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە ئەمریکا بەپەلە هاتە دەنگ

نها نیوز - هەواڵەکان

دوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە  سکرتێری مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، وەزیری بەرگری ئەمریکا دێتە دەنگ و دەڵێت "هاوکاری ئیسرائیلین لەهەر هێرشێک".

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە ئێران دەڵێت "ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل ئێمە هاوکاری دەکەین بۆ بەرگری لەخۆکردن.

ناوبراو وتیشی "بەجددی کار دەکەین بۆ ئەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبکەینەوە و لەو باوەڕەدا نییم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ هەر روبدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنییە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران و ئێرانیش ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی رووداوەکە دەکەن و دواتر بۆ رای گشتیی ئاشکرای دەکەن.
 
2024-07-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.