پاسپۆرتی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات
ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ
پاسپۆرتی سلێمانی دەنگۆی زیاکردنی تێچوونی نرخی دەرکردن یاخود نوێکردنەوەی پاسپۆرت ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت بەھەمان نرخی ڕابردووە.
عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی سلێمانی بە ئاژانسی نھا-ی ڕاگەیاند: " تێچوونی نرخی دەرکردن یاخود نوێکردنەوەی پاسپۆرت ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھاتووە و بەھەمان نرخی ڕابردووە و ئەو دەنگۆیانەشی باس لەوە دەکەن دورن لە ڕاستییەوە".
وتیشی: " لە ڕابردوودا بری ٢٩ ھەزار دینار لە ھاوڵاتیان وەردەگیرا بۆ ئەو (پول)ەی کە دەدرا لە پاسپۆرتەکە و جگە لەوە ھەر بڕێک پارەیتری تێبچێت بۆ مامەڵە و ڕێکارەکانە کە ئەویش پارەیەکی کەمە".
سەبارەت بە کەمکردنەوەی دەرکردنی پاسپۆرت، ئاماژەی بەوەکرد بڕیارەکە پەیوەندی بە بەغداوە ھەیە و پەیوەندی بە ئێمەوە نیە.
ئەمە لە کاتێکدایە دەنگۆیەک ھەبوو کە تێچوونی نرخی دەرھێنان یاخود نوێکردنەوەی پاسپۆرت زیادکراوە.
|