لە شارێکی ھەرێم بەھۆی مەترسی لافاوەوە سبەی کرایە پشووی فەرمی
ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ
بەڕێوبەری ناحیەی تەقتەق بەھۆی زیادبوونی مەترسییەکانی لافاو لەسنوری ناحیەکەی سبەینێی کردە پشوو .
عومەر ئەحمەد، بەڕێوبەری ناحیەی تەقتەق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد بەھۆی زیادبوونی مەترسییەکانی لافاو لە سنوری ناحیەکەی سبەی ١ی نیسانی ٢٠١٩ کردە پشوو بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنورەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی روباڕەکە بەشێوەیەکی مەترسیدار ھەردوو گەڕەکی رزگاری و ئاشتی پێویستە بە زووترین کات گەڕەکەکانیان جێبھێڵن بە ھۆی ئەوەی لەچەند کاتژمێری داھاتووی ئەمشەو مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو روباڕەکە زیاتر دەبێت و ئەوەش بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانیان .
بەڕێوبەری ناحیەکە داوا لەھاووڵاتیان دەکات بەھیچ شێوەیەک نزیک شەقامی کۆڕنیش کەنار زێ نەکەون بۆ ئەوەی لیژنەکان کاری خۆیان بکەن و ئاستەنگیان بۆ دروست نەبێت.
|