سەبارەت بەکردنەوەی سنوری وڵاتانی ئەوروپا بەڕووی پەنابەراندا ڕوونکردنەوە دەدرێت
ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ
سەرۆکی ، دەنگۆی کردنەوەی سنورەکانی وڵاتانی ئەوروپا بەڕووی پەنابەراندا ڕەتدەکرێتەوە و لەو بارەیەوە دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەرانی ھەرێم ڕوونکردنەوە دەدات.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بە ئاژانسی نھا-ی ڕاگەیاند: " دەنگۆی کردنەوەی سنوری ھەندێک وڵاتی ئەوروپا بەڕووی پەنابەراندا تەنھا پڕوپاگەندەی قاچاخچییەکانە و دوورە لە ڕاستییەوە".
وتیشی " قاچاخچییەکانی ئەو سنورانە ئەو پڕوپاگەندانە بڵاودەکەنەوە بۆ قازانجی ماددی خۆیان و سنوری ھیچ وڵاتێک نەکراوەتەوە".
ئاری جەلال ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە ھاوڵاتیانی ھەرێم دەکەم خۆیان بە دووربگرن لە چونیان بۆ ئەوروپا بە قاچاخ ".
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ھەفتەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی کردنەوەی سنورەکان بەڕووی پەنابەراندا بۆ کۆچکردنی نایاسایی بەرەو ئەوروپا بڵاوبووەتەوە.
|