هەواڵ

ئەنجامی بەرایی ھەلبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

ھاتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کۆتایی ھات و بەپێی جیاکردنەوەی ٥%ی سندوقەکان ڕێژەی بەدەستھێنانی دەنگەکان بەم شێوەیەیە:

ئاک پارتی ٥٢,٥%، ھەدەپە ٩,٩%، جەھەپە ١٠,٨%، مەھەپە ٧,٧%، ئی پارتی ٦.٧%.
پارتی دیموکراتی گەلان لە ئامەد زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستھێناوە کە  ٤.٥٢% و ئاک پارتی ٣٥.٩% و جەھەپە ١% یان بەدەستھێناون.

ھاوکات لە پارێزگای وان ھەدەپە زۆرترین دەنگی بەدەستھێناوە کە ٤٨%ی دەنگەکانە و ئاک پارتیش ٤٥% و جەھەپە ١%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە.

ھەروەھا  لە ھەکاری ھەدەپە ٥٣.٩% و ئاک پارتی ٢٨,١% و جەھەپە ١,٧%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە.



2019-03-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.