هەواڵ

پەروەردە لەبارەی پشووی سبەینێوە بڕیاریدا

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووی سبەینێی پەروەردەکانەو بریاریدا و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژھەڵات ڕایگەیاند، سبەینێ دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

نازدار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژھەڵات بە ئاژانسی نھا-ی ڕاگەیاند: "بەپێی پێشبینییەکانی کەش و ھەوا، کەش و ھەوای سبەینێ وەک ئەمڕۆ نابێت  و بڕیارمانداوە دەوامی ئاسایی بکرێت لە ناوەندەکانی خوێندن و پشوو نەبێت".

ئەمە لەکاتێکدایە بەھۆی مەترسی دروستبوونی لافاو ئەمرۆ یەکشەممە لە سەرجەم شارەکانی ھەرێم دەوامی خوێندن کرا بە پشوو.

2019-03-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.