هەواڵ

خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەریم دەکرێت

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم ئەنجام بدرێت و بریاردەری لیژنەی یاساییش زانیاری لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکات.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ٢/٤/٢٠١٩ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و تیایدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژ یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەکرێت.

لەو بارەیەوە جەلال محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی دارایی بە ئاژانسی نھا-ی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی یاساییدا گفتوگۆمان کرد لەبارەی پڕۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و تیایدا لە کۆی ١١ ئەندامی لیژنەکە ٧ ئەندامی لیژنەکە پڕۆژەکەیان واژۆکرد و راپۆرتی لیژنەکە درایە سەرۆکایەتی پەرلەمان".

وتیشی "لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەی پەرلەماندا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساکە دەکرێت و ئەگەر پڕۆەکە پەسەندکرا دواتر ماوەی ٥ رۆژ دەدرێت بە لایەنەکان بۆ ئەوەی کاندیدی خۆیان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن و دواتر ئەگەر رکابەری ھەبوو لە دانیشتنی پەرلەماندا دەخرێتە دەنگدانەوە".

پرۆژ یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بە واژۆی ٦٨ پەرلەمانتار پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا و ٤٣ پەرلەماناریش دژی بوون، کە نوینەری نزیکەی زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار ھاوڵاتین.

2019-03-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.