سەرۆكی هەرێم دەبێت رێككەوتنی هەموو لایەنەكانی لەسەر بێت بە پێچەوانەوە تەنها دەبێتە سەرۆكی پارتی و گۆڕان
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
دوای ئەوەی پارتی و گۆڕان هەوڵدەدەن یاسایی سەرۆكایەتی لە پەرلەمان تێپەڕِێنن ، پەرلەمانتارێكی یەكَێتی دەڵێت، پێویستە ئەو بابەتە چارەنوسسازە بە هەماهەنگی هەموو لایەك بێت ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت سەرۆكێك هەڵنابژێردرێت هی هەومەن بێت".
عوسمان سێدەری پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" وەك ئەكێَتی شتێك تیایدا بەشدار نەبوبین واتای وایە رەخنەمان لە سەرجەم پرۆسەكە هەیە ".
وتیشی" وەك فراكسیۆن پاكێجی حۆكان هەیە بۆ هەمواركردنەوەی یاسایی سەرۆكایەتی بەڵا لە ئێستادا خزێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە هەرچەندە بە ئاسانی تێنەپەڕێت و داوامان كردووە یاسایی سەرۆكایەتی بە جۆرێك بێت لە خزمەت خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت ".
روونیكردەوە" سەرۆكایەتی هەرێم رەهەندێكی سیاسی گەورەی هەیە و دەبێت قسەی هەموو لایەنە سیاسیەكان تێدا بێَت ئەگەر وا نەبێت رەهەندی سیاسی و ئابوری نابێت".
جەختیكردەوە" ئەگەر گۆڕان و پارتی بە تەنها بیانەوێت یاسایی سەرۆكایەتی تێپەڕێنن و هیچ رەهەندێكی نیشتمانی نەبێت و رێككەوتنی ساسی لەسەر بێت بەڵام بەو شێوەیەی ئێستا سەرۆكی هەرێم نابێتە سەرۆكی هەموو خەڵك".
|