هەواڵ

ئێران ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد بە بێ بەرامبەر


ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ    

سەرکونسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتوو هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن بێ بەرامبەر فیزا بۆ وڵاتەکەی وەربگرن.

لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی سەر کونسوڵی ئێران لە هەرێم راگەیاند، بەپێی رێکەوتنمان لەگەڵ حکومەتی عێراق لە سبەینێوە  هاوڵاتیانی کوردستان پێویست ناکات بۆ وەرگرتنی فێزا پارە بدەن، بەڵکو بێ بەرامبەر دەتوانن فیزوا وەربگرن.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکەوتوون وەک چۆن ئەوان هیچ پارەیەک بۆ پێدانی فیزا لە هاوڵاتیانی عێراق وەرناگرن، ئاواش دەبێت حکومەتی عێراق فیزا بێ بەرامبەر بێت بۆ هاوڵاتیانی ئێران.
 
کونسوڵی ئێران لە هەرێم باسی لەوە کرد، ئەگەر ڤیزەکانیان لە ١ی نیسانی ٢٠١٩ لێدرا بوو نابێت هیچ بڕە پارەیەک بدەن بە کۆمپانیاکە جگە لەو پارەیەی کە لەبەرامبەر ڕێکارەکانی وەرگتنی ڤیزە لێی وەردەگیرێت کە لەنێوان سێ تا چوار هەزارە.
 
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو ، هاوڵاتیانی هەڵەبجە لە داهاتوودا لەبری سنوری باشماخ و پەروێزخان، دەتوانن لە سنوری نێودەوڵەتی شۆشمێوە بچنە ئێران و دەشڵێت، مۆری چوونە ناوەوە و هاتنە دەرەوە لە ئێران لە پاسۆرتەکانیان نادرێت بۆئەوەی پاسپۆرتەکانیان زیاتر بمێنێتەوە.
کونسوڵی ئێران لە هەرێم وتیشی، داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە، وەڵامی ئەو پێشنیارەمان بدەنەوە کە ئەو ڤیزانەی بۆ چەندجار هاتوچۆ وەردەگیرێن ئەوانەش بکرێن بە بێ بەرامبەر، بۆئەوەی ئێمەش ئەو جۆرە ڤیزانە بە بێ بەرامبەر بداتە هاوڵاتیانی عێراق".
 

2019-03-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.