هەواڵ

نوێنەری هەدەپە بۆ نها: لە ماوەی دوو رۆژدا هەزار ئەنداممان دەستگیركراوە



ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

نوێنەری هەدەپە لە هەرێم دەڵێت، چەوەڕێی سەركەوتنێكی گەورە دەكەین و لە ماوەی رابردوودا زوڵمێكی زۆر بەرامبەر ئەندامەكانمان كراوە".

عابد ئیكە نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" لە هەڵبژاردنەكەی ئەمرۆدا چاوەڕوانی سەركەوتنێكی گەورە دەكەین لە بەرامبەر ئەو زۆرداری و زوڵمە زۆرەی بەرامبەر ئەندامەكانمنان دەكرێت لە شارە جیاوازەكانی توركیا".

وتیشی" خۆمان ئامادەكردووە و لە ماوەی رابردوودا كۆبونەوەی گەورە و لە بۆنەی نەورۆزدا و چالاكی جۆراوجۆرمان ئەنجامداوە و چاوەڕێ دەكرێت دەنگەكانمان زیاد بكات".

روونیكردەوە" حكومەتی توركیا و پارتەكەی ئەردوگان ئازارو ئەشكەنجەیەكی زۆری ئەندامەكانمان دەدەن و لە ماوەی دوو رۆژ رابردوودا هەزار ئەندامی هەدەپە لە شارە جیاوازەكان گیراون".
هەڵبژاردنی ٣١ ئازاری ٢٠١٩ بە نۆزدەیەمین هەڵبژاردنی شارەوانی لە تورکیادا هەژمار دەکرێت.
 
هەڵبژاردنی شارەوانی لە تورکیادا، پێنج ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، ماوەی ئەم خولەش تا ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
 
تورکیا لەڕووی ئیدارییەوە پێکهاتووە لە ٨١ پارێزگا. ئەو پارێزگایانەش دابەشبوون بەسەر (٣١ شارەوانی گەورە) و (٥٠ شارەوانی شارەکان - هەرێمەکان)
2019-03-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.