یەكێتی چاوەڕێی وەڵامی پارتییە
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
یه‌كێتی دوایین پێشنیاری خۆی ده‌داته پارتی و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش هیوا ده‌خوازێت كه له زووترین كاتدا یه‌كێتی و پارتی ڕێكبكه‌ون و كۆتایی به دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵك بهێنن.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی دوایین پێشنیاره‌كانی خۆی داوه‌ته پارتی و له‌ئێستادا یه‌كێتی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی پارتییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان خواست كه بتوانن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كۆك بن و له‌یه‌ك سه‌نگه‌ر دابن. دوای نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه به‌رده‌وام بن له باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و پۆشته‌كردنه‌وه‌ی بازاڕ.
|