هەواڵ

سبەی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن



ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

بڕیارە سبەی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لەبەردەم كەمپی نوێی زانكۆ كۆبونەوەیەكی نارازی ئەنجامبدەن و تیایدا داوای گەڕانەوەی دەڕماڵەكانیان بكەن و هاوكات داوای لابردنی رسوات دەكەن لەسەر خوێندكاران.

لە بەیاننامەیەكدا گروپی خوێندكارانی نارازی رایانگەیاند" داوای گەڕانەوەی دەرماڵە دەكەن بۆ سەرجەم خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان  دەكەن كە ساڵانێكە برَِدراوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە و لە ئێستادا قەیران كۆتایی هاتووە ".

روونیدەكاتەوە" داوای لابردنی سەرجەم باج و رسوماتەكان دەكەن لەسەر خوێندكاران ".

لای خۆیەوە محەمەد ئازاد خوێندكاری بەشی كارگێڕی كار لە زانكۆی سلێمانی بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" لە ساڵانی رابردوودا دەرماڵەی خوێندكاران بڕدرا بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەڵام لە ئێستادا قەیران بوونی نییە و حكومەت هیچ بیانویەكی بۆ نەدانی دەرماڵە نییە".
2019-03-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.