هەواڵ

نها وادەی تەواوبوونی مەترسی لافاو بڵاو دەكاتەوە



ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

دوای ئەوەی لە زۆرێك لە بەڕێوەبەرایەتی و قوتابخانەكانی هەرێم بەهۆی مەترسی لافاوو بارانبارینی بە لێزمەوە كرایە پشوو بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی دەڵێت " لە سبەینێوە مەترسی لافاو نامێنێت".

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" لە كاتژمێر دووی شەوی رابردوو تاكو 8:30 خولەكی ئەمڕۆ 24.8 ملیم باران باریەوە ئەوەش رێژەیەكی زۆرە و ئەگەری بەرزبزنەوەی رێژەی ئاو و دروستبوونی لافاو هەیە".

وتیشی" كۆی گشتی باران بارین لەم ساڵدا بووە بە 1039,4 ملیم لە كاتێكدا ساڵی رابردوو 642,5 ملیم بووە".

روونیكردەوە" لە وەرزی باران بارینی  1995 بۆ 1996 لە سنوری سلێمانی رێژەی باران وەك ئەم ساڵ نەبووە ".
2019-03-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.