نرخی زێڕ دادەبەزی
نهانیوز - هەواڵەکان
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزەیرانی 2025، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا،دابەزی و بە سێ هەزار و 358 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کایتێکدا دوێنێ بە سێ هەزار و 369 دۆلار بوو.
گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد و کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان جێهێشت.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 577 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 674 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 706 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 770 هەزار دینارە
|