هەواڵ

عێراق باڵوێزخانەکەی لە تاران چۆڵ کرد

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی عێراق لە تارانی پایتەختی ئێران چۆڵکرا.

بەهۆی پەرەسەندنی جەنگی ئێران و ئیسرائیل و بۆردوومانی بەردەوامی تاران لەلایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە باڵیۆزخانەی عێراق چۆڵکراوە.

لە ١٣ـی ئەم مانگە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان، سەربازییەکان و ناوچە نیشتەجێبوونەکە لەسەرانسەری ئێران، بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠ فەرماندەی باڵای سەربازیی و زانای ئەتۆمی ئێران کوژران، لە وەڵامی ئەوەشدا، ئێران بە مووشەکی بالیستیک هێرشی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد، تا ئەمڕۆش شەڕ و بۆردوومانکردنی یەکدی بەردەوامە.

2025-06-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.