6 فڕۆکە و 66 بارهەڵگری کەلوپەلی سەربازی هاوپەیمانان رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرا
نهانیوز- هەواڵەکان
هێزەکانی هاوپەیمانان لەماوەی 10 رۆژدا 6 فڕۆکە و 66 بارهەڵگریان لە رێگەی لەڕێگەی دەروازەی وەلیدی سنوورییەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردووە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردووەتەوە کە لەماوەی 10 رۆژدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شەش فڕۆکە و 66 بارهەڵگر کەلوپەلی سەربازیی رەوانەی بنکەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کردووە".
بە پێی هەواڵی روانگەکە کەلوپەلە سەربازییەکانی هاوپەیمانان، کە بە بارهەڵگر رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کراوە، لەڕێگەی دەروازەی وەلیدی سنوورییەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا روانەکراون.
روانگەی سوری ئاشکراشی کردووە کە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەم 10 رۆژەدا راهێنانی سەربازییان بە فیشەکی زیندوو بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هێزە بەشدارەکان و بەرزکردنەوەی ئامادەباشییانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکانی ناوچەکە ئەنجامداوە، کە لە راهێنانەکەدا چەکی قورسیشی تیادا بەکارهاتووە.
|