هەواڵ

ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی سێ پارت دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی کە بۆ سەر خستنی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا، دەدرێت ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی سێ پارت دەکات.

بە پێی هەواڵی میدیاکانی باکووری کوردستان و تورکیا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئاداری 2025  شاندی دەم پارتی سەردانی پارتی سەعادەت، گەلەجەک پارتی و پارتی کرێکارانی تورکیا بکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پرۆسەی ئاشتی.

چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، شاندەکە لە پەرلەمانی تورکیا سەردانی هەردوو فراکسیۆنی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست “مەهەپە” و پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا “ئاک پارتی” بکات.

ئامانجی سەردانەکایش ڕێخۆشکردنە بۆ گواستنەوەی پرسی پرۆسەی ئاشتی لە گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانەوە بۆ ناو پەرلەمانی تورکیا.

پێشتریش نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان کە سەر بە پارتی داد و گەشەپێدانە ڕایگەیاند پەرلەمان شوێنی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانە و هەڵوێستی هاوبەشی پارتە سیاسییەکانیش لە ناو پەرلەماندا گرنگە.


5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.