وادەی راگرتنی هاوردەی غاز لە ئێران راگەیەنرا
وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایدەکات کە ئەمریکا رۆژی 7ی ئازاری وەک وادەی راگرتنی هاوردەی غازی ئێران بۆ عێراق دەستنیشان کردوە.
لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای عێراقدا هاتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان سبەینێ 7ـی ئازاری وەک دوا وادە بۆ هاوردەی غازی ئێرانی دەستنیشنکردووە، ئەمەش دوای ئەو لێخۆشبوونەی کە ساڵی ڕابردوو بۆ عێڕاق دەرکرا بۆ هاوردەی غازی ئێڕان و کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاندووه ، به وه‌ستانی هاورده‌كردنی غازی ئیران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ، به‌گشتی تووشی ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بین و 40%ی بڕی پێویستی كاره‌بای نیشتیمانی له ده‌ست ده‌ده‌ین و تا ئیستا هیچ جێگریه‌وه‌كیش بۆ ئه‌مه نییه.
له‌چوارچێوه‌ی زۆرترین فشار كه دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری له‌سه‌ر داوه، دەبێت عێراق پابەندبێت بە ڕاگرتنی هاورده‌كردنی غازی ئیران، ئەمەش وه‌كو فشاری ئه‌مه‌ریكا ده‌بینرێ بۆ سه‌ر ئێران و تا ئیستا ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی لێخۆشبوونه‌كه .
|