سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن پەکەکەوە دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان، تورکیا لە هێرشەکانی بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 1000جار هێرشی کردووە و کۆتاجاریش شەوی رابردوو بووە.
ئەمشەو هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی تورکیا لە ئاسمانی گوندی گوهەرزێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی سووڕایەوە و دەستی بە بۆردومان کرد.
لە لایەکی دیکەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازیی پەکەکە بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی هێزەکانمان لە ئاگر بەستدان، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی.
ڕوونیشیکردەوە کە لە ڕۆژانی ١ تا ٣ـی ئەم مانگەدا تونیلەکانی گەریلا چوار جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و سێجاریش بە درۆن بۆردومان کراون، هەروەها شەش جار بە فڕۆکەی جەنگی و ١٠٧٢ جار بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ پێگەکانیان بۆردوومان کراون.
|