هەواڵ

رێباز حەملان دەستی لەکار کێشایەوە

نهانیوز -هەواڵەکان

رێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کردووە،بەڵام تا ئێستا رەزامەندی لەسەر نەدراوە.

بەپێی زانیارییەکان رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ماوەی مانگێکە دەوامی نەکردووە و دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێش کردووە، بەڵام هێشتا ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر نەداوە.

هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی رێباز حەملان پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە ناوبراو داوای کردووە دۆسیەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی ئەو بکرێت تاوەکو کۆتایی بەو کێشانە بهێنرێت، کە ساڵانێکە لەسەر ئەو بابەتە هەن، بەڵام وەزیری دارایی عێراق و محەمەد شیاع سودانی ڕازی نەبوون.

بەو پێیە ئەمە دووەم بەرپرسی پارتییە لە وەزارەتی دارایی لە بەغدا کە دەستلەکاردەکێشێتەوە، یەکەمیان مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی پیشوو بوو کە چەند مانگێک لەمەوبەر دوور لە راگەیەندنەکان گۆڕیان و دواتر رێباز حەملان لە جێگەی دانرا.

2025-03-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.